سبەینێ دیداری خوێندنی باڵای ئوردن- كوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

پێش 2 هەفتە

بڕیارە رۆژی یەكشەممە 5-5 لەشاری هەولێر، بە بەشداری 80 زانكۆ و دامەزراوەی زانستیی، دیداری خوێندنی باڵای ئوردن- كوردستان بەڕێوەبچێت
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویكردۆتەوە، بەمەبەستی بەشداریكردن لە (دیداری خوێندنی باڵای ئوردن- كوردستان) كە وابڕیارە رۆژی یەكشەممە لەشاری هەولێر بەڕێوەبچێت، سەرۆك و ئەندامانی شاندی زانكۆ و دامەزراوە زانستییەكانی وڵاتی ئوردن گەیشتنە هەولێر.
ئاماژەشیكردوە، سەرۆك و ئەندامانی شاندەكە لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو لەلایەن لێپرسراوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پێشوازیان لێكراوە، دیدارەكە  وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی شانشینی هاشمی ئوردن بەدروشمی (وێناكردنی ئایندە لە رێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) ئەنجام دەدرێت.
هەروەها هاتوە كە لە دیدارەكەدا 80 زانكۆ و دامەزراوەی زانستی ئامادە دەبن كە 25 زانكۆ و دامەزراوەی حكومی و تایبەت لە وڵاتی ئوردن و 55 زانكۆ و دامەزراوەی زانستی حكومی و تایبەت لە هەرێمی كوردستان بەشداری سەرەكی دیدارەكەن، تیایدا گفتوگۆ دەكەن دەربارەی چۆنیەتی پەرەپێدان بەبواری خوێندنی باڵا لەنێوان زانكۆكانی هەردولادا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group