هاتوچۆی شارباژێر هۆشداری دەداتە شۆفێران

پێش 2 هەفتە

هاتوچۆی قەزای شارباژێر هۆشداری دەداتە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن چونكە بەهۆی بارانبارینەوە شەقامەكان مەترسیان لەسەر دروستبوە.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوچۆی قەزای شارباژێر بڵاویكردۆتەوە، داوا لە شۆفێرانی شارباژێڕ دەكەن لەپێناو سەلامەتی گیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان و خۆپاراستن لە زیانی گیانی و مادی، بە وریایەوە شۆفێری بكەن لەبەرئەوەی بارانێكی زۆر دەبارێت زیخ و بەردی قەراغ شەقامەكان دەهێنێتە سەرشەقامەكان تا بەدوربن لە كارەساتی نەخوازراو.
ئاماژەشیكردوە، شۆفێران لەكاتی پێویستیدا دەتوانن بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ژمارە تەلەفونەكانی بە هاناوەچون بكەن 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group