رونكردنەوەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەسەر ئەو كارمەندەی دەڵێت موچەكەم وەرنەگرتوە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رونكردنەوەیەكی لەسەر گرتە ڤیدیۆی كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوكردەوە كە باس لە وەرنەگرتنی موچەكەی دەكات.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لە سۆشیال میدیا گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە تیایدا كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆ گلەیی لە وەرنەگرتنی موچەكەی دەكات، ئەم كارمەندە سەر بە لیوای پێنجە لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی وزەو دو جار لە خزمەت وازیهێناوەو لە كۆتایی مانگی دوەمی ئەمساڵدا گەڕاوەتەوە، لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار كراوەتەوە فەرمانی كارگێڕی دەربكات بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بەڵام تا ئێستا فەرمانەكە دەرنەچوە، ئەو كەسە بەهۆی پابەند نەبونییەوە بە دەوامی فەرمییەوە دۆسیەی سكاڵا لەسەری تۆماركراوە.
باس لەوەشكراوە، بەهۆی دەركەوتنی لە سۆشیال میدیا بە سەرپێچی یاسا و رێنماییەكان، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دژی ئەو كارمەندە پێكهێنرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group