به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (كۆڤید19) گه‌یشته عیراق، نه‌وا ده‌پرسێت: تۆى هاووڵاتى تا چه‌ند رێوشوێنه‌كانى خۆپارێزیت له ڤایرۆسه‌كه گرتۆته‌به‌ر؟ به‌شداربووانى به‌رنامه پێیانوابو ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شانى خه‌ڵكه پێویسته خۆیان بپارێزن و ئه‌وه‌شى له‌سه‌ر شانى حكومه‌ته پێویسته مانگى 3 بكرێت به پشوو تا خوێندنگا و زانكۆ و په‌یمانگاكان كه شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌ن، خه‌ڵكیان تێدا مۆڵ نه‌بێت، به‌ڵكو مانگى چوار كۆتایى به‌هه‌موو شتێك بێت.