پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عیراق به‌بێ كورد دواخرا، نه‌وا ده‌پرسێت: كورد و حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن؟ به‌شداربووانى به‌رنامه‌ پێیانوابو كورد گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى به‌بێ عیراق، ناتوانێ مانگێك موچه‌ى خه‌ڵك بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ یان رێكده‌كه‌وێت یان ده‌بێت رێكبكه‌وێت و رازى بێت، چونكه‌ (شیعه‌ و سوننه‌) ئه‌گه‌ر خۆیان رێكبكه‌ون چاوه‌ڕوانى كورد ناكه‌ن بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌یان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group