به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (كۆڤید19) گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان، نه‌وا ده‌پرسێت: مرۆڤ له‌كاتى حاڵه‌تى نه‌خوازراودا وه‌ك بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه چۆن كۆنترۆڵى ژیانى خۆى بكات؟ به‌شداربووانى به‌رنامه پێیانوابو باشترین شتێك كه بكرێت رێگریكردنى ئه‌وانه‌یه، كه له ئێرانه‌وه به قاچاخ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان. سه‌ره‌ڕای كۆنتڕۆڵكردنی زیاتری ئه‌و مه‌رزانه‌ى ده‌كه‌ونه نێوان ئێران و هه‌رێم، كه هۆكارێكى گه‌وره‌یه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه له هه‌رێمدا.