به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
حاڵه‌ته‌كانى توشبون به كۆرۆنا له هه‌ولێر و سلێمانى تۆمارده‌كرێن، نه‌وا ده‌پرسێت: رێوشوێنه‌كانى روبه‌ڕوبونه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنى لایه‌نى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ به‌شداربوانى به‌رنامه پێیانوابو به‌گشتى لایه‌نى ته‌ندروستى هه‌رێم و دكتۆره‌كان به‌رده‌وام رێنمایى خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى پێویسته به‌ئاگادارى هه‌مووانى ده‌گه‌یه‌نن.. به‌ڵام وه‌كو پێویست هێشتا خه‌ڵك خۆى ناپارێزێت و هوشیارى تاك له هه‌رێمى كوردستان به‌پێى پێویست نییه و پێویسته زیاتر خۆیان بپارێزن له قه‌ره‌باڵغى كافتریا و چایخانه و شوێنه گشتییه‌كان.