بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕابردودا هەدەپە سێ کورسی زیاتری هێناوە

بەكر شوانی

27/06/2018
بە پێچەوانەی کوردی پارچەکانی ترەوە کە زۆربەیان (سفر شارەزا)ی تورکیان، هەدەپە و دەنگدەرەکانی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 24ى ئەم مانگە شۆک نەبوون و تانە و تەشەر ناگرنە ئەو کوردانەی کە دەنگیان بە هەدەپە نەداوە. ئاخر ئەوان خۆیان دەزانن لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا چەند قوربانی دراوە و چی خەباتێکی سەخت کراوە بۆ ئەوەی ئاستی هەستی نەتەوایەتی لای تاکی باکور لەژێر سفرەوە بهێنرێتە ئاستی سفر و پاشان کاری تێدا بکرێت. بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە باکور چەند بەرەنگاری سیاسەتی نکۆڵیکردن و پاکتاوی ڕەگەزی و کولتووریی لایەنی بەرامبەر بووەتەوە، ناچار بووە ئەوەندە و زیاتریش لە کۆمەڵگەدا کار بکات، چونکە باکوری وڵات ڕووبەرێکی فراوانی هەیە و لە تێکەڵەیەکی چڕ و ئاڵۆزی نەتەوەیی و ئاینی و زاراوەیی دێت و وا بۆ نزیکەی هەزار ساڵ دەچیت بە دەست ستەمێکی بێ هاوتاوە دەناڵێنێت. 
لە ئێستاشدا هەزاران لێپرسراو و ئەندام و لایەنگری هەدەپە لە زینداندان و لە کودەتایەکی ڕەشیشدا نزیکەی هەموو شاراوەنییەکانی شارەکانی باکور لە دەستی ئەو پارتە دەرهێندرا، بۆیە بە دەستهێنانی ئەو چەند ملیۆن دەنگە لە هەڵبژاردنی ئەمجاردا بە هەموو پێوەرێک دەستکەوتێکی گەورەیە و نیشانەیە بۆ کەڵنەدانی میللەتی باکور بۆ چاندنی تۆوی دیموکراسی و پێکەوەژیان لەسەر بنەمای مافە نەتەوەیی و کولتووری و کۆمەڵاتییەکان.
بە دڵنیاییش کوردی باکور لە داهاتوودا بیر لە شێواز و داهێنانی تریش دەکەنەوە و بە دووری نازانم لە پاڵ هەدەپەدا پارتێکی ئیسلامیی میانڕەو بێتە دامەزراندن بۆ دەنگدەرانی کوردی کۆنزەرڤاتیڤ و دیندار.
سەبارەت بە ئەنجامەکانی ئەمجارەی هەدەپە، بە سەرنجدان لە دوو خانەی کۆتایی خشتەی هاوپێچ بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە هەدەپە لە هەڵبژاردنی ئەمجاردا بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی 1ی نۆڤێمبەری 2015دا 3کورسی زیاتری هێناوە. سێ ساڵ لەمەوبەر ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان 550 کورسی بوو و هەدەپە 59 کورسی هێنابوو، خۆ ئەگەر ئەوسا ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان 600 بوایە، ئەوا 59 کورسییەکەی هەدەپە دەبوو بە 64 کورسی، بەڵام لە خولی ئەمجاردا 67 کورسی، واتە 3کورسی زیاتری هێناوە.

بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕابردوودا هەدەپە سێ کورسیی زیاتری هێناوە

بە پێچەوانەی کوردی پارچەکانی ترەوە کە زۆربەیان (سفر شارەزا)ی تورکیان، هەدەپە و دەنگدەرەکانی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی ئەم مانگە شۆک نەبوون و تانە و تەشەر ناگرنە ئەو کوردانەی کە دەنگیان بە هەدەپە نەداوە. ئاخر ئەوان خۆیان دەزانن لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا چەند قوربانی دراوە و چی خەباتێکی سەخت کراوە بۆ ئەوەی ئاستی هەستی نەتەوایەتی لای تاکی باکور لەژێر سفرەوە بهێنرێتە ئاستی سفر و پاشان کاری تێدا بکرێت. بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە باکور چەند بەرەنگاری سیاسەتی نکۆڵیکردن و پاکتاوی ڕەگەزی و کولتووریی لایەنی بەرامبەر بووەتەوە، ناچار بووە ئەوەندە و زیاتریش لە کۆمەڵگەدا کار بکات، چونکە باکوری وڵات ڕووبەرێکی فراوانی هەیە و لە تێکەڵەیەکی چڕ و ئاڵۆزی نەتەوەیی و ئاینی و زاراوەیی دێت و وا بۆ نزیکەی هەزار ساڵ دەچیت بە دەست ستەمێکی بێ هاوتاوە دەناڵێنێت. 
لە ئێستاشدا هەزاران لێپرسراو و ئەندام و لایەنگری هەدەپە لە زینداندان و لە کودەتایەکی ڕەشیشدا نزیکەی هەموو شاراوەنییەکانی شارەکانی باکور لە دەستی ئەو پارتە دەرهێندرا، بۆیە بە دەستهێنانی ئەو چەند ملیۆن دەنگە لە هەڵبژاردنی ئەمجاردا بە هەموو پێوەرێک دەستکەوتێکی گەورەیە و نیشانەیە بۆ کەڵنەدانی میللەتی باکور بۆ چاندنی تۆوی دیموکراسی و پێکەوەژیان لەسەر بنەمای مافە نەتەوەیی و کولتووری و کۆمەڵاتییەکان.
بە دڵنیاییش کوردی باکور لە داهاتوودا بیر لە شێواز و داهێنانی تریش دەکەنەوە و بە دووری نازانم لە پاڵ هەدەپەدا پارتێکی ئیسلامیی میانڕەو بێتە دامەزراندن بۆ دەنگدەرانی کوردی کۆنزەرڤاتیڤ و دیندار.
سەبارەت بە ئەنجامەکانی ئەمجارەی هەدەپە، بە سەرنجدان لە دوو خانەی کۆتایی خشتەی هاوپێچ بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە هەدەپە لە هەڵبژاردنی ئەمجاردا بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ١ی نۆڤێمبەری ٢٠١٥دا ٣ کورسی زیاتری هێناوە. سێ ساڵ لەمەوبەر ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان ٥٥٠ کورسی بوو و هەدەپە ٥٩ کورسی هێنابوو، خۆ ئەگەر ئەوسا ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان ٦٠٠ بوایە، ئەوا ٥٩ کورسییەکەی هەدەپە دەبوو بە ٦٤ کورسی، بەڵام لە خوولی ئەمجاردا ٦٧ کورسی، واتە ٣ کورسی زیاتری هێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group