كڵانشیكۆفی نوێت بینیوە ؟


كۆمپانیای كڵانشیكۆف، چەكە نوێكەی راگەیاندو بڕیارە بەم نزیكانە تاقیكردنەوەی لەسەر بكرێت، هەروەها دەزگا ئەمنیەكانی روسیا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ كڕینی كڵانشیكۆفە نوێكە.
ئاژانسی "نۆفۆست"ی روسی بڵاویكردووەتەوە: كڵانشیكۆفە نوێكە قەبارەی بچوكترەو دەنگی زۆر كەمكراوەتەوە، هەروەها هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانی و دەزگای ئەمنی فیدراڵی روسی ئامادەیی خۆیان بۆ كڕینی دەربڕیوە.
بەپێی زانیاریەكان خەزانی گوللەكانی چەند دەرچەیەكی لە پلاستیكی شەفاف بۆ دروستكراوەو بەكارهێنەر دەتوانێت بیبینێت كە چەند گوللەی پێ‌ ماوە، هەروەها بێدەنگكەری دەنگی بۆ دانراوە، درێژیەكەی 50 سانتیمەترە و 20 سانتیمەتر لە مۆدێلە كۆنەكەی كورتترە، هەروەها كێشی 2 كلیۆ و 500 گرامە.



Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

ڤیدیۆی زیاتر


هەواڵی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft