سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەو كاردانەوەیەی حكومەتی عیراق چاوەڕوانكراوبوو

هەولێر - سەعید عەبدوڵڵا
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت "ئەو كاردانەوەیەی حكومەتی عیراق چاوەڕوانكرابوو".
ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەكرد لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو ئاگادارن كە شەڕ دەستیپێكردووە، ئەوە كاردانەوەی حكومەتی عیراق لە ئەنجامی ڕیفراندۆم بوو كە چاوەڕوانكراو بوو، دوێنێش كۆبوونەوەیەك كرا لە دوكان بۆ دەستپێكی كۆبوونەوە بەبێ مەرج، بەڵام ئەمڕۆ حەشدی شەعبی هێرشیان كردوە و بریندار و شەهید هەیە. 
هەروەها وتی: ئەو پڕوپاگەندەیەی هەیە لە هەندێك كەناڵ لەبارەی پێشمەرگەی یەكێتی ڕاست نییە. كۆمەڵێك خەڵك قسەی بێسەر و بەر دەكەن لەبارەی ئەو روداوانە، بۆیە دەبێت كاك مەسعود و پارتی ئەو كەناڵانە دەمكوت بكەن.
وتیشی: ئەمڕۆ 16-10 سەرۆك كۆمار لەگەڵ هێزەكانی عیراق كۆدەبێتەوە، قسەیەكی بێ ماناشە كە باس لە هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم دەكرێت، چونكە ریفراندۆم ژمارەیەكە كە 92.7ی بەڵێ بۆ ئەوەیە كە بۆچوونیان هەیە، گفتوگۆ دەكرێت خۆ ئەوە سەربەخۆیی نییە، كورد ئەگەر بیریان لە سەربەخۆیی بكردایەتەوە، لە ساڵانی 91وە دەكرا، ئەو ریفراندۆمە ئەوەیە كە پەرچەكرداری سیاسەتی عیراقییە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاندوە: كێشەیان لەگەڵ كەناڵەكان نییە، بەڵكو كێشەیان لەگەڵ كەسەكان هەیە، ئەوانەشی بە كەسی نەخۆش وەسفكرد. وتیشی: پەیوەندی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە و ناشیانەوێت ئەو پەیوەندییە كێشەی بۆ دروست بێت.
لەبارەی هاتنی هێزەكانی عیراق بۆ دەوروبەری كەركوك و ئاگاداربونی ئەمریكا، سەعدی ئەحمەد پیرە وتی "ئەمریكا لێی بێ هەواڵ  نییە ئەوە بەرنامەیەكی سێ قۆڵی ئێران و توركیا و عیراقە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بكەن و هەموو لایەنە سیاسییەكان ئاگادارن".
لەبارەی كۆبوونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی و كونسوڵی ئەمریكاش، سەعدی پیرە روونی كردەوە ئەوان هاتوون باسی ئەوە دەكەن بۆچی ئەو هەڵایە دروست بووە كاتێك شتێكی ئەوتۆ ڕوینەداوە.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft