"كۆمپانیا جیهانییەكان سیاسەتی خۆیان بەرامبەر هەرێمی دەگۆڕن"


پەرلەمانتارێكی عیراقی دەڵێت، كۆمپانیا جیهانییەكانی بواری نەوت سیاسەتی خۆیان بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەگۆڕن‌و رودەكەنەوە بەغدا.
عەلی فەیاز ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی (بغداد الیوم)ی راگەیاندوە، ئەو پارەیەی كۆمپانیای رۆزنەفتی روسی داویەتیە هەرێمی كوردستان، لەو پارەیە دادەشكێنرێت كە بڕیارە عیراق وەك موچە و بودجە بینێرێت بۆ هەرێم.
راشیگەیاندوە، لە مەودوا كۆمپانیا جیهانییەكانی بواری نەوت سیاسەتی خۆیان بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەگۆڕن‌و رودەكەنەوە بەغدا.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە كۆمپانیای رۆزنەفتی روسی ئاشكرایكردوە، لە ساڵی 2017 بڕی یەك ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری داوەتە هەرێمی كوردستان.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft