هۆڵەندا: دەزگای هەواڵگریی روسیا چاودێریمان دەكات

 - ئەنادۆڵ

وەزیری ناوخۆی هۆڵەندا دەڵێت، دەزگای هەوڵگریی وڵاتەكەمان بۆی دەركەوتوە كە دەزگای هەواڵگریی روسیا چاودێریمان دەكات.
كایسا ئۆڵۆنگرێن وەزیری ناوخۆی هۆڵەندا رایگەیاند، لە ئەنجامی كاری یەكە هەواڵگرییەكانی هۆڵەندا دەركەوتوە ژمارەیەك سیخوڕی روس بە شێوەیەكی بەرنامە بۆداڕێژراو لە هۆڵەندان و لە بەرژەوەندیی روسیا زانیاری لە چین و توێژە جیاجیاكانی هۆڵەندا كۆدەكەنەوە.
راشیگەیاند، سیخوڕە روسەكان لەپاڵ ئۆپەراسیۆنە كلاسیكەكانی خۆیاندا، ناوەندە ئەلیكترۆنییەكان بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و زانیاریی هەڵە بەكاردەهێنن.
ئۆڵۆنگرێن ئاماژەی بەوە داوە، ژمارەیەك ماڵپەڕ هەن كە هەواڵی ناڕاست بەمەبەستی بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی لایەنگری روسیا بڵاودەكەنەوە.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft