بانكی ناوەندیی عیراق پەشیمان بۆوە

 - ئەنادۆڵ

بانكی ناوەندیی عیراق پەشیمان بۆوە لەو بڕیارەی دەریكردبو بۆ ئەو بانكانەی لقیان لە هەرێمی كوردستان هەیە.
هەفتەی رابردو بانكی ناوەندیی عیراق بڕیاریدا ئەو بانكانەی لقیان لە هەرێمی كوردستان هەیە دەبێت لە ماوەی یەك هەفتەدا ئەو لقانە دابخەن بۆ ئەوەی مامەڵە بە دۆلارەوە نەكەن، بەڵام بانكی ناوەندی لە بڕیارەكەی پەشیمان بۆوە.
بەپێی راگەیەنراوی رۆژنامەوانی بانكی ناوەندیی عیراق، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری داخستنی لقی بانكە عیراقییەكان لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی بڕیاری پێشوتر، هەر بانكێكی عیراقی كە لقی لە هەرێمی كوردستان هەبو دەبو لە ماوەی یەك هەفتەی لقەكە دابخات، ئەگەرنا بێبەش دەكرا لە بەشداریكردن لە مەزادی كڕین و فرۆشتنی رۆژانەی دۆلار.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft