توركیا هاوكاری زیانلێكەوتوانی گەرمیان دەكات

 – سالم سەلیم 

رۆژی سێشەممە 14- 11 وەفدێكی توركیا سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد بەمەبەستی هاوكاریكردن و گەیاندنی كۆمەك بۆ زیانلێكەواتوانی قەزای دەربەندیخان و سنوری گەرمیان و بینینی ئەو شوێنانەی زەررو زیانیان بەركەوتووە.
شەهاب حاجی ئەحمەد قائیمقامی قەزای كەلار بۆ رادیۆ نەوا وتی "شاندەكەی توركیا بۆ پێشكەشكردنی هاریكاری مرۆیی سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كردوەو ئامادەیی خۆشیان نیشانداوە كە لە چەندین روەوە هاوكاریەكانیان پێشكەش بكەن.
 شەهاب حاجی ئەحمەد وتیشی "لە میانی كۆبوونەوەی شاندەكەی توركیا لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان، داوای داتا و زانیاریی تەواوی زیانەكانی بومەلەرزكەی كردووە ب ۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە كارەكانی هاریكاری بكەن لە سنورەكەدا.



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft