ئاوارەكانی دوزخورماتوو چاوەڕوانی هێزەكەی سەرۆك كۆمارن

 – سالم سەلیم 

قائیمقامی دوزخورماتوو دەڵێت، ئاوارەكانی دوزخورماتوو چاوەڕوانی هاتنی هێزێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق دەكەن بۆ قەزاكەیان بۆ ئەوەی ببێتە زامنی جێگیر بونی ئارامی و ئاسایشی سنورەكە.
شەلال عەبدول قائمقامی دوزخورماتوو بۆ بە رادیۆ نەوای راگەیاند، تا ئێستا لە هەوڵی بەردەومدان بۆ هێنان و جێگیر كردنی هێزێك كە بەر لە هەر پێشێلكاریەك بگرێت لە قەزاكەدا و دروستكردنی كەشێكی ئارام بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر زێدی خۆیان.
 شەلال عەبدول وتیشی، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا رەوشی ئاوارەكانی خورماتوو رۆژ بەرۆژ خراپتر دەبێت، پێویستە حكومەتی هەرێم و عیراق پەلە بكەن لە چارەسەری ئەم كێشەیە.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft