لە بودجەدا عیراق مینی بۆ هەرێم داناوە

 – سالم سەلیم  

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 15-11  پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەك ساز بكات بۆ گفتوگۆكردن لە سەر چەندین تەوەر، گرنگترینیان گفتوگۆكردن دەبێت لە سەر پرۆژە یاسای بودجەی عیراق كە چەندین كەموكوڕی تێدایە.
دڵشاد شەعبان ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ رادیۆ نەوا كەموكوڕییەكانی رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2018ی عیراقی بە مین وەسفكرد و وتی، بڕیاریان داوە پشتیوان و هاریكاری حكومەت بن بۆ دەربازبون لەم دۆخەی ئێستای هەرێم و هاوكات گفتوگۆكردن لە كۆی كەموكوڕیەكانی ئەو پرۆژە یاسایە و دۆزینەوەی میكانزمی گونجاو بۆ چارەی ئەم پرسە لە ئەگەری رۆیشتنی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا لە ئایندەدا.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft