پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و حەشدی توركمانی رودەدات

 - كامەران نەجاڕ – كەركوك

لە ناوچەیەكی باشوری كەركوك پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و حەشدی توركمانی رودەدات و 4 چەكداری حەشد كوژران و 5ی تر بریندار بون.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە هێزەكانی حەشدی توركمانی بە رادیۆی نەوای راگەیاند، پاش نیوەڕۆی سێشەممە 14-11 هێزەكانی فەوجی قائیمی حەشدی توركمانی لە گوندی دوكماتی سەر بە ناحیەی رەشادی باشوری كەركوك هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان دەستپێكرد.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد، لە میانی هەڵمەتەكەدا، ژمارەیەك چەكداری داعش كە لە گوندەكەدا خۆیان حەشاردابو، تەقەیان لە هێزەكەی حەشدی توركمانی كرد، لە ئاكامیشدا 4 چەكداری حەشد كوژران و 5ی تریش بریندار بون.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft