هاوپەیمانی نیشتمانی پێشوازی لە راگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێم دەكات


ئەمڕۆ 14-11 هاوپەیمانی نیشتمانی پێشوازی لە راگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد سەبارەت بە بڕیارەكانی دادگای فیدرالی عیراق.
عەبدوڵڵا ئەلزەیدی بەرپرسی دۆسیەی كورد لە هاوپەیمانی نیشتمانی بە ئاژانسی راگەیاندنی عیراقی (واع)ی وتوە، پێشوازی لە دانپیادانانەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بە شیكردنەوەكەی دادگای باڵای دەستوری كە رایگەیاندبوو "دەقێكی دەستوریی نییە باس لە جیابونەوەی هەر پێكهاتەیەكی عیراق بكات"، دانپیادانانی ئەو بڕگەیە گرنگەو رێگەیەكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا.
زەیدی وتوشیەتی: تائێستا ئێمە چاوەڕوانی هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمین بەشێوەیەكی رون لەسایەی كەشێكی پۆزەتیڤدا كە بەدیدەكەین، راشیگەیاندوە، هەندێك لە كوتلە كوردستانییەكان بڕیاریانداوە ئامادەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عیراق ببنەوە، ئەمەش هەنگاوێكی تری پۆزەتیڤە بۆ لێكنزیكردنەوەی بۆچونەكان.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft