وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ نوسراوه‌كان له‌ فه‌یسبوك قه‌ده‌غه‌ده‌كات


وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم ده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ نابێت له‌مه‌ودوا هیچ نوسراوێكی‌ فه‌رمیی و ناوه‌ڕۆكی‌ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كیش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئاشكرابكرێت.
وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ به‌نوسراوی‌ فه‌رمی‌ گشتاندنی‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ (هه‌ولێر، سلێمانی‌، دهۆك، گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌) كردوه‌ و ئاگاداری‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانی‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ كردوه‌ نابێت چیتر نوسراو و ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبكه‌نه‌وه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كان بۆیان هه‌یه‌ نوسراوی‌ فه‌رمی‌ و ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌سه‌كان خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft