مه‌حما خه‌لیل: دانانی قائیمقامی شنگال ناده‌ستورییه‌

– سالم سه‌لیم 

قائیمقامى شنگال رایده‌گه‌یه‌نێت: دانانى قائیمقامێكى نوێ بۆ راییكردنى كاروبارى شنگال له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ هیچ شه‌رعیه‌تێكى نییه‌و پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما یاسایى و ده‌ستورییه‌كانى عیراقه‌، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه‌ ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامى شنگال بۆ رادیۆی نه‌وا وتى: دانانى قائیمقام به‌مشێوه‌یه‌، پێشیلكارییه‌كى رون و ئاشكراى ئه‌و ده‌ستوره‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبون ده‌كات پێوه‌ی و عیراق به‌م هه‌نگاوه‌ى مافى میللـه‌تێك پێشێل ده‌كات كه‌ له‌مدواییه‌دا روبه‌ڕوى تاوانى جینۆساید بۆته‌وه‌.
مه‌حما خه‌لیل  وتیشى: ئه‌م كاره‌ى حكومه‌تى عیراق ده‌ستدرێژیه‌ بۆ سه‌ر بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و دیموكراسى و ئێستا رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مریكا لێى بێده‌نگ بون.




Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft