تائێستا سوته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتۆته‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان

- دانا حامید - هه‌ڵه‌بجه‌

وه‌رزی سه‌رماوسۆڵه‌ له‌هه‌ورامان ده‌ستی پێكردوه‌ و تائێستاش دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هیچ بڕه‌ نه‌وتێكیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پێنه‌دراوه‌.
حه‌مید بارام به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ له‌باره‌ی نه‌بونی سوته‌مه‌نییه‌وه‌ له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆی نه‌وا رایگه‌یاند، ناوچه‌ی هه‌ورامان ناوچه‌یه‌كی ساردو شاخاویه‌و هاووڵاتیان بێ سوته‌مه‌نین، ئێمه‌ش سه‌روی خۆمان له‌داواكاری هاووڵاتیان بۆ پێدانی سوته‌مه‌نی ئاگاداركردۆته‌وه‌.
حه‌مید بارام وتیشی "له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ین كه‌ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق به‌ڵێنی داوه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر بیداته‌ هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی رابردودا زیانیان به‌ركه‌وتوه‌".
له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 26 هه‌زار و 400 خێزان هه‌ن، كه‌ مافی وه‌رگرتنی نه‌وتیان هه‌یه‌ و ئه‌مساڵ نه‌وتی سپییان وه‌رنه‌گرتوه‌.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft