داوا ده‌كرێت له‌ دانوستانه‌كاندا رۆڵى كاریگه‌ر به‌ژنانى هه‌رێم بدرێت

– سالم سه‌لیم

به‌رپرسێكى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه‌: ژنان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌راورد به‌ناوخۆى عیراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى دراوسێ، رۆڵى باشیان له‌پێگه‌ سیاسییه‌كاندا پێدراوه‌و هه‌نگاوى گه‌وره‌یان ناوه‌ بۆئه‌وه‌ى بڕیاره‌ سیاسییه‌كانى زیاتر واقیعى و به‌هێز بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا له‌ ئاست خواست و خه‌ونى ژناندا نییه‌.
ناسك تۆفیق كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتوی ئیسلامی بۆ رادیۆی نه‌وا وتى: هه‌رچه‌نده‌ ژنانى هه‌رێم رۆڵێكى باشیان پێدراوه‌ له‌ناو هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمدا، به‌ڵام له‌ ئاست داخوازی و هیواكانیان نه‌بوه‌و به‌پێویستیشى زانى له‌مه‌ودوا رۆڵى كاریگه‌ریان له‌كاتى دانوستانه‌كاندا پێبدرێت و له‌ناو لیژنه‌ى شانده‌كانى دانوستانه‌كاندا جێگه‌یان بكرێته‌وه‌ .

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft