برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌خمور له‌ نه‌خۆشخانه‌ گوازرانه‌وه‌

- سه‌عید عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

به‌مه‌به‌ستی پاراستنی لایه‌نی سه‌لامه‌تی برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی مه‌خمور، هه‌ر سێ برینداره‌كه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خۆرئاوای هه‌ولێر گوازراونه‌ته‌وه‌.
فاخیر كرمانجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، شه‌وی رابردو چوار برینداری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌مپی مه‌خمور گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی خۆرئاوای هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان گیانی له‌ده‌ستدا، دوای پێدانی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیش سێ برینداره‌كه‌ی تر هه‌ر شه‌وی رابردو له‌ نه‌خۆشخانه‌ گوازرانه‌وه‌.
كرمانجی زیاتر رونیكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بریندارانه‌ له‌ باڵی سه‌ربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان بون و بۆئه‌وه‌ی دوریانبخه‌نه‌وه‌ له‌ مه‌ترسی هێرشكردنه‌سه‌ریان، بۆ شوێنێكی دیكه‌ گوازرانه‌وه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ریان نییه‌.
ئێواره‌ی دوێنێ 6-12-2017 له‌ كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م جودی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ په‌نابه‌ره‌ سیاسییه‌كانی سه‌ربه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ مه‌خمور، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا و له‌ ئه‌نجامدا 6 كه‌س بوونه‌ قوربانی.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft