زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌: قه‌ره‌بو نه‌كراوینه‌ته‌وه‌


زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان رایده‌گه‌یه‌نن، هیچ هاوكاریه‌كیان نه‌كراوه‌و ته‌نها خێمه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌.
نوێنه‌رانی زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه‌ شه‌وی 12-11 ئه‌و قه‌زایه‌ و زۆربه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاند، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایانگه‌یاند، زیاتر له‌ 400 ماڵ مه‌ترسی روخانیان هه‌یه‌ نه‌ك له‌ كاتی رودانه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی تریشدا بێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، تائێستا نه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌، هیچ قه‌ره‌بویه‌ك نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و ته‌نها خێمه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقه‌وه‌ به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌.
نوێنه‌رانی زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان داواش ده‌كه‌ن په‌رله‌مانتارانی عیراق و كوردستان به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانه‌وه‌ بچن، چونكه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان و له‌سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان هه‌یه‌.



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft