30 سانتیمەتر بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە

- سەعید عەبدوڵڵا - هەولێر

بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی كوردستانی گرتۆتەوە لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر، بەفر باریوە.
فەرزەنگ ئەحمەد لاو بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە رادیۆی نەوای راگەیاند، لە شەوی رابردوەوە شەپۆلی بەفربارین دەڤەری حاجی ئۆمەرانی گرتۆتەوە و بەوهۆیەشەوە بە بەرزی 30 سانتیمەتر بەفر باریوە، دوای ئەوەش تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان چون و رێگا سەرەكییەكانیان بەتەواوی كردۆتەوە و ئێستا هاتوچۆ ئاساییە.
هەروەها وتیشی "لەمساڵدا پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە حاجی ئۆمەران بەڕێوەچوە و كۆتاییهاتوە، هەر خێزانێك بەپێی فۆرمی خۆراك بەرمیلێك نەوتی وەرگرتوە، كە 200 لیترە".
باسی لەوەشكرد، تیمەكانی رێگاوبان لە كەمپێكی نزیك ناحیەی حاجی ئۆمەران لە ئامادەباشیدان بۆئەوەی هەركاتێك بەفر ببارێت و رێگاكان بگیرێن، ئەوان كاری خۆیان دەكەن.
هەر لەبارەی كەشوهەواوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئەم راگەیەندراوانەی بڵاوكردەوە:





Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft