وەزارەتی نەوتی عیراق: كۆمپانیای كار لە كەركوك ئیش ناكات



وەزارەتی نەوتی عیراق بەدواداچون لەبارەی بڕیارەكەی دوێنێی پەرلەمان دەكات، كە داوای راگرتنی كارەكانی كۆمپانیای "كار"ی كردبو لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكدا، بەڵام دەركەوتوە كۆمپانیاكە لەوێ كارناكات و تەنها كۆمپانیای نەوتی باكور بونی هەیە.
ئەمڕۆ وەزارەتی نەوت رونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا جەختیكردۆتەوە، كە بەدواداچونی بۆ بڕیارەكەی دوێنێی پەرلەمانی عیراق كردوە و دەركەوتوە كۆمپانیای "كار" لە كێڵگەكانی كەركوكدا كارناكات. دەشڵێت "وەزارەتی نەوت راستەوخۆ سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی كەرتی نەوتی پارێزگاكە دەكات. هەروەك كۆمپانیای نەوتی باكوریش تەنها لایەنە، كە پرۆسەكانی ئامادەسازی و پەرەپێدانی كێڵگەكان و دامەزراوە نەوتییەكانی پارێزگای كەركوك دەبات بەڕێوە، لەنێویاندا كێڵگەكانی بای حەسەن و ئاڤانا".
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، كۆمپانیای "كار" بە تەواوەتی لە هەردوو كێڵگەی بای حەسەن و ئاڤانا كشاوەتەوە و لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە لەوێ نەماون.




Share :

زۆرترین بینراوە

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft