لەسەر دروستكردنی "ئیمەیل"ی ساختە دوو كەس دادگایی دەكرێن


دوو كەس بەهۆی دروستكردنی ئیمەیل بەناوی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا، دادگایی دەكرێن.
بەپێی هەواڵێكی میدیایەكی فەرەنسا، ساڵی رابردوو لە كاتی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری فەڕەنسادا، دوو كەس بەمەبەستی پروپاگەندەكردن، ئیمەیل-ێكیان بەناوی ماكرۆنەوە كردووەتەوە، بەڵام ماكرۆن سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو دوو كەسە تۆمار كردووە.  لە دوای لێكۆڵینەوەكانی داواكاری گشتی، ئەو دوو كەسە كە تەمەنیان 32 و 38 ساڵە، بە تۆمەتەكانی "دزینی ناسنامە" و "دزینی زانیاری تایبەتی كەسانی دیكە" لە 14ی ئاداری داهاتودا دادگایی دەكرێن. 
لە نێو ئەو ئیمەیلەدا پۆستێك لە ژێر ناونیشانی "10 باشترین هۆكار كە دەنگ بە من نەدەن" بڵاوكراوەتەوە و مەبەستیان بوە هانی خەڵك بدەن بۆئەوەی دەنگ بە ماكرۆن نەدەن. 
ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا، لە 3ی ئەم مانگە رایگەیاندبو، یاسایەك بەمەبەستی رێگری لە پروپاگەندەكردن و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەسەر ئینتەرنێت، لە وڵاتەكەیدا دەردەكرێت. 
ماكرۆن راشیگەیاند، لەم دوایانەدا پروپاگەندەكردن و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە تایبەتی لەسەر ئینتەرنێت، رووی لەزیادبوون كردووە، بۆیە دەبێت هەنگاوی پێویست بۆ رێگریكردن لەو حاڵەتانە بگیرێتەبەر. 
ماكرۆن ئاشكراشیكردبو، لە ئەگەری بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست، ئەوا پرسەكە بۆ دادگا دەگوازرێتەوە و هەواڵەكەش دەسڕێتەوە.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft