نەتەوەیەكگرتوەكان: دوور نییە داعش لە پێنج ناوچەی عێراق سەرهەڵبداتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان لە نامەیەكدا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئاشكرا كرد باسی لەوەكردووە داعش لە عێراق كۆتایی نەهاتووە و ئەگەری گەڕانەوەی و دووبارە دەركەوتنەوەی، زۆر نزیكە. 
بەپێی ئەو نامەیە كە گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، پێنج لەو ناوچانەی لە دەست داعش ڕزگار كراون، پێویستییان بەوە هەیە سەقامگیریی ئەمنییان بەخێرایی بۆ بگەڕێتەوە، چونكە: "گەر سەقامگیر نەبن، ئەوا گەڕانەوەی داعش بۆ ئەو ناوچانە، ئەگەرێكی زۆر نزیكە".
باس لەوەش دەكرێت، كە ئەو ناوچانەی لە دەست داعش وەرگیراونەتەوە، تائێستاش شانەی نووستوویان تێدایە: "بەنیازن هێرشی لەناكاو بكەنە سەر هێزە عێراقییەكان و دۆخەكە تێكبدەن".
بەپێی بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەروەها بەرپرسانی ئەمریكاش، كە لە ئامادەكردنی ئەو ڕاپۆرتە بەشدار بوون، زۆرێك لەو ناوچانەی ڕزگاركراون، بەم دواییانە داعش چالاكی تیرۆریستی تێیاندا ئەنجام دا، لەوانەش تەلەعفەر و قائیم كە دوو لەو پێنج ناوچەیەن لە ڕاپۆرتەكەدا باس كراون. ئەمە جگە لە خورماتوو و حەویجە و شەرگات.
جەختیش كراوەتەوە، تەنها ئەو پێنج ناوچەیە نییە، كە مەترسی گەڕانەوەی داعشیان لەسەرە، وەك (فرسان مایكل) لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتەكانی خۆرهەڵاتی ناوەند، ئاماژەی پێداوە، پارێزگایەكی وەك (دیالە) بە مۆڵگەی داعش دادەنرێت و ئەگەر زۆرە ببێتە سەرچاوەی سەرهەڵدانەوەی داعش، هەروەها پشتێنەی بەغداش، ڕەنگە ناوچەیەكی ئاسان بێت بۆ سەرهەڵدانەوەی ئەو رێكخراوەیە، بەتایبەت كە ساڵانی پێشتر ناوچەیەكی گەرم بوو بۆ كردەوەكانی.



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft