ترامپ دوا مۆڵەت دەداتە ئێران



كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆك وڵاتەكەیان دەیەوێت لەماوەی 120 رۆژدا لەگەڵ ئێران بگەنە رێككەوتن لەسەر پاشكۆیەكی پەیوەندیدار بە رێككەوتنی ئەتۆمی، ئەگەر نا ئەوا بە یەكجاری لێی دەكشێنەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی كۆشكی سپی، كە درەنگانی شەوی هەینی (بەكاتی كوردستان) بڵاویكردەوە، ترامپ "بۆ دواجار" لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەتۆمیدا لەگەڵ تاران، رێدەدات بە هەڵپەساردنی ئەو سزا ئابوریانەی خراونەتەسەر ئێران.
هەروەها سەرۆكی ئەمریكا داوای رێككەوتن دەكات لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی لەسەر ئەو پاشكۆیەی بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران داوای دەكات و ئەوەش لەماوەی 120 رۆژەكەدا دەبێت.
پاشكۆی رێككەوتنەكە بۆئەوەیە بەندەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی پێ توندبكرێتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكەی كۆشكی سپی، ئەگەر نەگەنە رێككەوتن لەسەر پاشكۆكە، ئەوا ترامپ بڕیار دەدات بە تەواوەتی لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە بكشێنەوە. داوا لە كۆنگرێسیش دەكات دوو یاسای پەیوەندیدار بەو رێككەوتنە هەموار بكاتەوە.
بەر لەو بڕیارە نوێیەی، پێشتریش دۆناڵد ترامپ رەخنەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران گرتوە و ئێستاش دەڵێت "خراپترین رێككەوتنە لە مێژودا".

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft