بە هەزاران پەنابەری عیراقی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە

- ئەنادۆڵ

دوای ئەوەی لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێك لە شارۆچكەی سلۆپی سەر بە شرنەخی باكوری كوردستان، 9 كەس گیانیان لەدەست دا، بڕیاردرا ئەو عیراقییانەی دووچاری رووداوەكە بوون، بە فڕۆكە لە توركیاوە بۆ عیراق بگوازرێنەوە.
ئەو گەشتیارانەی رۆژی هەینی 12-1 پاسەكەیان لە شارۆچكەی سلۆپی وەرگەڕا و 9ی تێدا بونە قوربانی و 28ی دیكەش برینداربون، توركمانەكانی عیراق بون و بەهۆی ئاڵۆزییەكانی رابردوەوە پەنایان بۆ توركیا بردبو، بەڵام دەیانویست بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان.
لەبارەی روداوەكەوە، مویەد عومەر كونسوڵی گشتی عیراق لە عەنتاب لەلێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەو عیراقییانەی دووچاری روداوەكە بون، توركمانەكانی موسڵن كە دوای پاككردنەوەی رێكخراوی داعش، سەردانی كونسوڵخانەیان كرد و دواتر بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ناوچەكەیان بە پاس بەرێكەوتن.
راشیگەیاند، لە رۆژی 11-1ەوە گروپێكی 450 كەسیان بەرەو موسڵ رەوانە كردۆتەوە.
ئاشكراشیكرد، بە هەزاران عیراقی بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ناوچەكەیان ناویان تۆماركردوە. وتیشی "لە دوای ئەم روداوە، ئیتر ناتوانین بە رێگەی وشكانی رەوانەیان بكەینەوە، بەڵكو بە فڕۆكە دەیانێرینەوە. تكتی فڕۆكەش لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دابین دەكرێت. لەئێستاشدا چوار هەزار هاووڵاتی بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان ناویان لای ئێمە تۆمار كردوە".


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft