شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم دەگاتە بەغدا



بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، بڕیارە سبەینێ 13-1 شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی پرسی كردنەوەی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی هەولێر و سلێمانی، سەردانی بەغدا بكەن.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكردوە، رۆژی شەممە 13-1-2018 شاندێكی حكومی لە هەرێمی كوردستانەوە دەگاتە بەغدا و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و چەند وەزیر و بەرپرسێكی دیكەی عیراقدا كۆدەبێتەوە.
زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، لە دیدار و كۆبونەوەكاندا، كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی و بەڕێوەبردنی دەروازە سنورییەكانی هەرێم تاووتوێ دەكرێن.
هەروەها ئاماژە بەوەشدرا، كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ سەرۆكایەتی شاندەكەی هەرێم دەكات.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft