"ته‌ندروستی ترامپ ته‌واو و بێ كێشه‌یه‌"


یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجامی فه‌رمی پشكنینی ته‌ندروستی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتوه‌ و پزیشكی پسپۆڕی سه‌رپه‌رشتیاریش ده‌ڵێت : سه‌رۆك "بێ كێشه‌"یه‌.
له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی له‌باره‌ی ترامپ له‌ په‌رتوكی "ئاگر و توڕه‌یی" كه‌ له‌لایه‌ن مایكڵ وۆڵفه‌وه‌ تازه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ساڵێكی له‌ كۆشكی سپی و تیایدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كراوه‌ ته‌ندروستی ژیری باش نییه‌، بۆ یه‌كه‌مجار پشكنینی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ترامپ ئه‌نجام درا.
دوای پشكنینه‌كه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ندی پزیشكی سه‌ربازیی نه‌ته‌وه‌یی واڵته‌ر رید له‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیا ئه‌نجامدرا، دكتۆر رۆنی جاكسن راگه‌یه‌ندراوێكی كورتی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت: "پشكنینی سه‌رۆك بێ كه‌موكورتی تێپه‌ڕی. ته‌ندروستی سه‌رۆك ته‌واو و بێ كێشه‌یه‌ و، به‌ تاسه‌وه‌ چاوه‌ڕوانم رۆژی سێ شه‌ممه‌ هه‌ندێك ورده‌كاری له‌باره‌ی پشكنینه‌كه‌وه‌ بخه‌مه‌ڕوو".
هێشتا ئه‌وه‌ نه‌زانراوه‌ ترامپ له‌ چ بوارێكدا پشكنینی بۆ كراوه‌، به‌ڵام مشتومڕی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ پێویسته‌ جگه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی فیزیۆلۆجیی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی ده‌روونیشی بكرێت.
كۆشكی سپی ناچار نییه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌كان له‌باره‌ی پشكنینه‌كه‌وه‌ بڵاوبكاته‌وه‌، به‌ڵام سارا ساندێرس وته‌بێژی كۆشكی سپی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو هاوشێوه‌ی سه‌رۆكه‌كانی پێشوو، ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی ئه‌ویش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft