باڵیۆزی ئێران: هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا-هه‌ولێر ده‌ده‌ین


ئیره‌ج مه‌سجیدی باڵیۆزی ئێران له‌ عیراق دوپاتیده‌كاته‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كورد زۆر به‌هێزه‌ و مێژووییه‌.
ئه‌مڕۆ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران، مه‌سجیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری، سوپا، حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی عیراق هه‌یه‌. وتیشی "په‌یوه‌ندی ئێران – عیراق وه‌ك رابردو به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش نمونه‌یین له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی وه‌ك سیاسه‌ت، رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی".
باڵیۆزی ئێران له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد وتی "په‌یوه‌ندیمان زۆر به‌هێز و مێژوییه‌ و له‌ئێستادا هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بنیاتبنێین، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای تێدا پارێزراو بێت".



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft