فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە چی دەڵێن؟


نەجیبە نەجیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەگەر حكومەتی فیدرالی، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 هەموار نەكاتەوە، ئەندامانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان بڕیاریانداوە بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە تاووتوێكردنی پڕۆژەیاساكە بكەن.
نەجیبە نەجیب ئەندامی فراكسیۆنی پارتی وتی "كوتلە سیاسییەكان لە پەرلەمان راپۆرتێكیان ئاراستەی حكومەت كردوە، كە تێبینییەكانی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی لەخۆگرتوە و حكومەت وەڵامی ناوەڕۆكی راپۆرتەكەی داوەتەوە. بەڵام بەداخەوە گشت وەڵامەكان دوورن لەو پێشنیارانەی لەتێبینییەكاندا خرابونەڕو".
ئاشكراشیكرد، ئەندامانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری دانیشتنەكانی تایبەت بە گفتوگۆكردنی پڕۆژەیاسای بودجە ناكەن ئەگەر پرۆژەكە لەلایەن حكومەتەوە هەموار نەكرێتەوە، هەمواركردنەكانیش دەبێت لەلایەن حكوومەتەوە بكرێت نەك لەلایەن لیژنەكانی پەرلەمانەوە، بۆئەوەی حكومەت تانە لەو بڕگە هەمواركراوانە نەدات لەدوای پەسندكردنی.
ئەو ئەندامە كوردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، تێبینییەكانیان لەبارەی كەمكردنەوەی پشكی هەرێمە لە 17 لەسەدا بۆ 12.67 لەسەدا و ئەوەش بەهیچ شێوەیەك مایەی قبوڵكردن نییە.
پشكی هەرێمی كوردستان لە بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە ١٧ لەسەدا بۆ 12.67 كەمكراوەتەوە و حكومەتی فیدرالی ئاماژە بەوە دەكات، كەمكردنەوەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی لەسەر بنەمای سەرژمێری دانیشتوان كراوە.
پارتە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خاوەنی 65 كورسین، لەكاتێكدا ئەنجومەنەكە لە 328 كورسی پێكهاتوە.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft