مەلا بەختیار: نابێت كاردانەوەی توند بەرامبەر بەرهەم ساڵح هەبێت


مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی و چەند مەكتەب سیاسییەكی حزبەكەیانی وتوە " تازە كاك بەرهەم كۆنفرانسی بەست، بەڵام لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نیم ئازادییان زەوت بكرێ‌، یان كاردانەوەی توند بەرامبەریان ئەنجامبدرێت".
مەلا بەختیار لە رێی گۆشەی "فەیسبوكنامە"ی پەیجی تایبەتی فەیسبوكییەوە نوسیویەتی "قسەكردن لەسەر هێزی پێشمەرگەی یەكێتی‌ و پارتی، لەدوای یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە (1992) لەئارادایە...من تێدەگەم، یەكخستن‌ و یەكنەخستنی هێزەكان، بەپێی بەرنامەو مەرام، بۆ بەمشێوەیەی ئێستا دەشێوێندرێ‌.. دیسان دەیڵێم: یەكێتی بەبێ‌ پرۆژەی نیشتمانی‌و دەستوری كوردستان، هێز تەسلیم ناكات. رێگەش نادات چەكی بكەن. بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵدەكات".
لەبارەی سەرۆكایەتیكردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریش لەلایەن بەرهەم ساڵح-ەوە، مەلا بەختیار دەڵێت "دوو رۆژ لەمەوبەر، لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ هەڤاڵ كۆسرەت‌ و (6) ئەندامی مەكتەبی سیاسی (عومەر فەتاح، حاكم قادر، شێخ جەعفەر، عیماد ئەحمەدو شۆڕش ئیسماعیل) وتم: بەداخەوە، هەرچەندمان كرد سودی نەبوو، تازە كاك بەرهەم كۆنفرانسی بەست، بەڵام لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نیم ئازادییان زەوت بكرێ‌، یان كاردانەوەی توند بەرامبەریان ئەنجامبدرێت".

لێرەدا تەواوی وتارەكە دەخوێنیتەوە....


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft