دارستانەكانی هەرێم دەڕوتێنرێنەوە

 - سالم سەلیم 

بەڕێوەبەری گشتیی باخ و پاوان و دارستان لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دابەشنەكردنی بڕی پێویستی سوتەمەنی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمدا، كاریگەرییەكی خراپی لەسەر دارستانەكان دروستكردوە و لەئێستادا بوون بە جێگرەوەی سوتەمەنی.
لەبارەی روتاندنەوەی دارستانەكان، حسێن حەمەكەریم بەڕێوەبەری گشتیی باخ و پاوان و دارستان بە رادیۆی نەوای وت "هاووڵاتیانی ناوچە سارد و سنورییەكان لەبەر نەبوونی سوتەمەنی، بەناچاری پەنایان بردوەتەبەر بڕینی داری دارستانەكان و ئەم حاڵەتەش كاریگەرییەكی نێگەتیڤی لەسەر رووبەری دارستانەكان و ژینگەی كوردستان دروستكردوە".
 حسێن حەمەكەریم وتیشی " تائێستا رادەی پێویستی باران نەباریوە، كە ئەمەش هەڕەشەیەكی دیكەیە بۆ سەر دارستانەكان و ئەگەر ئەمساڵ  وشكەساڵی بێت، ئەوا مەترسی لەسەر وشكبونی روبەرێكی زۆر لە باخ و دارستاكانی هەرێم دروست دەبێت".

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft