ژمارەیەك لایەنی كوردی لیستێكی هاوبەش پێكدەهێنن

 - پێشكەوت عەبدوڵڵا - سلێمانی

لیستێكی نوێی هاوپەیمانی لەنێوان ژمارەیەك لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەناوچە دابڕێنراوەكان پێكدەهێنرێت و سكرتێری حزبی شیوعی كوردستانیش، ناوی لایەنەكان ئاشكرا دەكات.
كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان لەلێدوانێكدا بە رادیۆی نەوای راگەیاند، لەنێوان هەریەكە لە یەكێتی و پارتی و حزبی شیوعی و زەحمەتكێشان و سۆسیالیست لیستێكی هاوپەیمانی بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان پێكدەهێنرێت.
وتیشی "پێدەچێت یەكگرتووی ئیسلامی بەشداری لەو هاوپەیمانێتییەدا بكات، بەڵام تائێستا یەكلایی نەبۆتەوە".
سكرتێری حزبی شیوعی باسی لەوەشكرد، پێدەچێت ناوی لیستەكە (پێكەوەژیان) بێت و تایبەتە بەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەناوچە دابڕێنراوەكاندا، بەڵام لەناوخۆی هەرێمی كوردستان وەك حزبی شیوعی بە سەربەخۆیی بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا دەكەن.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft