حه‌یده‌ر عه‌بادی ئیئتیلافی "نه‌سڕ"ی راگه‌یاند


نیوه‌شه‌وی رابردو، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێكهێنانی ئیئتیلافی "نه‌سڕ"ی بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراق راگه‌یاند، كه‌ به‌وته‌ی خۆی "پرسی تایفی تێده‌په‌ڕێنێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ رێی په‌یجی خۆیه‌وه‌ له‌ فه‌یسبوك ورده‌كاری ئیئتیلافه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "ئیئتیلافی نه‌سڕمان پێكهێناوه‌ و داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌ین بێنه‌ نێو ئیئتیلافه‌ نیشتمانییه‌كه‌وه‌، كه‌ پرسی تایفی تێده‌په‌ڕێنێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه‌، ئیئتیلافی "نه‌سڕ" به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كان و قوربانیدانی شه‌هیدان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دابه‌شكاری.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌شڵێت "ئیئتیلافی نه‌سڕ كار بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ك یه‌كێتی و سه‌روه‌ریی نیشتمانیی پته‌و ده‌كات".
ئیئتیلافه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له‌ ئیئتیلافی "فه‌تح" به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و ئه‌نجومه‌نی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی هومام حه‌مودی و چه‌ند كوتله‌یه‌كی دیكه‌ له‌خۆی ده‌گرێت.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft