توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عیراق له‌ پێنج ملیۆن به‌رمیل نزیكبۆته‌وه‌


جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق ئاشكرای ده‌كات، توانای به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت له‌ وڵاته‌كه‌دا نزیكبۆته‌وه‌ له‌ پێنج ملیۆن به‌رمیل، به‌ڵام عیراق پابه‌ند ده‌بێت به‌و رێژه‌یه‌ی له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌، دیاریكراوه‌.
لعێبی له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ ئه‌بوزه‌بی ئیمارات، وتی "به‌رهه‌مهێنانی ئێستای عیراق گه‌یشتۆته‌ 4 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا".
وتیشی "پێویسته‌ رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌نێوان وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام بێت هه‌رچه‌نده‌ نرخی نه‌وتیش به‌رزبۆته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی بازاڕی ئێستا پێویستی به‌ كاتی زیاتر هه‌یه‌ تا سه‌قامگیر ببێت".
پلانی حكومه‌تیشی بۆ رێگرتن له‌ سوتانی ئه‌و غازه‌ راگه‌یاند، كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌سوتێت بێ ئه‌وه‌ی سودی لێببینرێت.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft