ئۆتۆمبێلێك له‌سلێمانی ده‌دزرێ و له‌ كه‌لار ده‌دۆزرێته‌وه‌

- پێشكه‌وت عه‌بدوڵڵا - سلێمانی 

دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ سلێمانی دزرا، شه‌وی رابردوو 13-1 له‌ نزیك قه‌زای كه‌لار دۆزرایه‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراینه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری كرۆلا له‌شاری سلێمانی دزراوه‌ و له‌ پێشانگای ئۆتۆمبێل له‌ كه‌لار هه‌مان ئۆتۆمبێل بینراوه‌، بۆیه‌ شه‌وی رابردوو گه‌ڕان و پشكنین بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ كرا و له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام به‌جێیانهێشتبو".
وتیشی "مه‌فره‌زه‌كانی 104 چونه‌ ئه‌و شوێنه‌ و دوای پشكنین، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بردۆته‌ بنكه‌ و له‌ئێستادا رێكاره‌ یاساییه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر تا راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بكرێته‌وه‌".
       


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft