نزیكەی ملیۆنێك دۆلاری دیكە بۆ خوێندكارانی تواناسازی خەرجكرا



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرجكردنی بڕی 947 هەزار و 827 دۆلاری ئەمریكی وەك شایستەی دارایی خوێندكارانی بەرنامەی تواناسازی راگەیاند، كە ئێستا بەردەوامن لە خوێندن و 40 خوێندكاریش لەو هەنگاوە سودمەنددەبن.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندوە: دوای ئەوەی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی 30 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندكارانی تواناسازی درا، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی دابەشكردنی شایستە داراییەكانی خوێندكارانی بەرنامەی تواناسازی بڕیاری دا بە خەرجكردنی لیستی یەكەمی ساڵی 2018ی شایستەی دارایی خوێندكارانی بەرنامەكە.
وتوشیەتی "لیستی یەكەمی شایستەی دارایی خوێندكارانی بەرنامەی تواناسازی لە ساڵی 2018دا، بڕەكەی بریتییە لە 947 هەزار و 827 دۆلار، تیایدا 40 خوێندكاری بەرنامەكە، كە بەردەوامن لە خوێندن لە زانكۆكانی جیهاندا، سودمەنددەبن".
پێشتر لە چەندین قۆناغی جیادا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕی 19 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی خەرجكردوە.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft