ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرسی رسوماتی شارەوانی تاووتوێ دەكات

- پێشكەوت عەبدوڵڵا - سلێمانی 

رۆژی سێشەممە 16-1 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە و سێ تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
لەنوسراوێكدا ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەن دەكات بۆ كۆبونەوەی ئاسایی لە كاتژمێر 10:00 ی بەیانی رۆژی سێشەممە.
كارنامەی كۆبونەوەكەش تایبەتە بە پڕكردنەوەی شوێنی فەیسەڵ ئیبراهیم عەزیز سەرۆكی پێشوی لیستی خزمەت لە ئەنجومەن  لە لایەن رەمەزان نامیق كەریم، هەروەها متمانە دەدرێت بە ئەحمەد عەلی ئەحمەد وەك جێگری پارێزگاری سلێمانی و لە تەوەری سێیەمیشدا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر بڕیاری ژمارە 126 لە 5-12-2017 ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە وەرگرتنی رسوماتی شارەوانییەكان.



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft