مەلا بەختیار

قسه‌كردن له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی، له‌دوای یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ (1992) له‌ئارادایه‌. دوای ئه‌وه‌ش، كه‌م كۆبونه‌وه‌ی سیاسی هه‌بووه‌، یه‌كێتی‌و پارتی باسیان نه‌كردبێ‌‌و بڕیاریشیان لێنه‌دابێ‌. كابینه‌ی شه‌ش تابلۆی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی یه‌كێتیشی داگرت. به‌ره‌ به‌ره‌، لایه‌نه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاریش به‌رنامه‌ی هاوبه‌شیشیان بۆ دانا، باسیان له‌یه‌كگرتنی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرد. دواجار، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌سه‌ر (7) خاڵ رێكه‌وتن هێزه‌كان یه‌كبخه‌نه‌وه‌. مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كانی قبوڵ نه‌كرد. هه‌ر ئه‌وكاته‌ له‌وتارێكدا له‌ده‌ربه‌ندیخان به‌ئاماده‌بونی هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش، وتم: به‌بێ‌ پرۆژه‌ی هاوبه‌ش‌و نوسینی ده‌ستور، ئه‌م هێزانه‌ یه‌كناگرنه‌وه‌. سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ بروسكه‌ ناڕه‌زایی له‌سه‌ر قسه‌كانم ده‌ربڕی. ئه‌وانه‌ی ئێستا ره‌خنه‌ ده‌گرن، ئه‌وكاته‌ له‌سه‌ر وتاره‌كه‌، پیرۆزباییان لێده‌كردم.
من تێده‌گه‌م، یه‌كخستن‌و یه‌كنه‌خستنی هێزه‌كان، به‌پێی به‌رنامه‌و مه‌رام، بۆ به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌شێوێندرێ‌.. دیسان ده‌یڵێم: یه‌كێتی به‌بێ‌ پرۆژه‌ی نیشتمانی‌و ده‌ستوری كوردستان، هێز ته‌سلیم ناكات. رێگه‌ش نادات چه‌كی بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبوڵده‌كات. كه‌ ئه‌م قسانه‌ ده‌كه‌م، دیاره‌ هێزی یه‌كێتی بۆ هاوسه‌نگیی سیاسی‌و ده‌سته‌به‌ری دیموكراسی پێش ده‌ستور، به‌پێویست ده‌زانین. نه‌ك بۆ:
- نه‌وت دزین‌و فرۆشتنی.
- یان سه‌یته‌ره‌كان مانگی به‌سه‌دان هه‌زار دۆلار، به‌كرێ بدرێ‌.
- یاخود، شارۆچكه‌و دێهات‌و موڵكی خه‌ڵكی پێ تاڵان بكرێ‌.
- یاوه‌كو، پاسه‌وانی كوشتنی بێتاوان‌و داڵده‌دانی بكوژه‌كان له‌به‌رامبه‌ر سه‌دان هه‌زار دۆلار، بێ‌.
- هه‌روه‌ها، بۆئه‌وه‌ش نییه‌، ریزه‌كانی ناو یه‌كێتی‌و نێوان یه‌كێتی‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تێكبدرێ‌.
- بۆئه‌وه‌شمان نییه‌، له‌شه‌ڕدا هه‌ڵبێین‌و له‌راگه‌یاندندا، هه‌ڵمه‌ت به‌رین.
كه‌س نییه‌ له‌یه‌كێتیدا نه‌زانێ‌، كاتێك پارتی هێزی نارده‌ سه‌ر "گۆڕان" به‌نده‌ یه‌كێك بوم له‌وانه‌ی نه‌مانهێشت پشتئه‌ستور به‌ هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی، ئه‌و هێزه‌ بێته‌ ناو سلێمانی.
كاتێكیش سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێرین، به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی، ده‌یانویست بچنه‌ سه‌ر گرده‌كه‌ی "گۆڕان" به‌نده‌ گێڕامنه‌وه‌.
كه‌ تیرۆرو داعشیش په‌لاماریان دا، یه‌كێتی سه‌ره‌تا به‌ هێزه‌كه‌ی به‌رگری كرد. پاشان به‌رگری كرایه‌ سیاسه‌تی ره‌سمی هه‌رێم.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا.. به‌ جه‌نابی مام جه‌لالم وت: ئه‌مرم پێ بكه‌یت، پێشمه‌رگه‌یه‌كی كاك نه‌وشیروان چه‌ك بكه‌م، ئاماده‌ نیم كاری وا بكه‌م. چونكه‌ دژی ئازادیه‌.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت‌و (6) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (عومه‌ر فه‌تاح، حاكم قادر، شێخ جه‌عفه‌ر، عیماد ئه‌حمه‌دو شۆڕش ئیسماعیل) وتم: به‌داخه‌وه‌، هه‌رچه‌ندمان كرد سودی نه‌بوو، تازه‌ كاك به‌رهه‌م كۆنفرانسی به‌ست، به‌ڵام له‌مه‌ودوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ئازادییان زه‌وت بكرێ‌، یان كاردانه‌وه‌ی توند به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامبدرێ‌.
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێم: یه‌كێتی یان پارتی ده‌نگی كه‌م یان زۆر بهێنن، هه‌ر پێویسته‌ به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانیی‌و یاسایی، هێزه‌كان یه‌كبخرێنه‌وه‌.
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft