رۆژئاوای كوردستان.. 134 توشبوی كۆرۆنا، 2 گیانلەدەستدان و 23 چاكبونەوە تۆماركران

01/11/2020

نەوا
لە رۆژئاوای كوردستان 134 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون، لەئێستادا نزیكەی 3 هەزار و 880 توشبو چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.
دەستەی تەندروستیی سەر بە بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر ئامارەكانی كۆرۆنای 24 كاتژمێریی راگەیاند، 134 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون، قامیشلۆ بە 43 توشبو، حەسەكە 34 توشبو و دێرك بە 30 توشبو، زۆرترین توشبویان تێدا تۆماركراوە، دوو توشبوش گیانیان لەدەستداوە، لەبەرانبەردا 23 توشبوی پەتاكە چاكبونەتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، تا ئێستا لە رۆژئاوای كوردستان 4 هەزار و 738 كەس توشی كۆرۆنا بوون، 127 كەس گیانیان لەدەستداوە و 732 توشبوش چاكبونەتەوە، لەئێستادا نزیكەی 3 هەزار و 880 توشبوی كۆرۆنا ڤایرۆسەكە لەلەشیاندا چالاكە و چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group