نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچێكی 9 ساڵی بێ باوك دو پیاویان له رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیركردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند، پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان له ئه‌بوغرێب له رۆژئاوای به‌غدا دوو پیاویان ده‌ستگیركردوه، كه ده‌ستدرێژیان كردۆته سه‌ر كچێكی بێ باوكی ته‌مه‌ن 9 ساڵ و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و تاوانه‌یان تۆمار كردووه.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌و دوو پیاوه هه‌وڵیانداوه، كه له رێگه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌وه دایكی كچه‌كه ناچار بكه‌ن پاره‌یان پێبدات به‌ڵام ده‌ستگیركراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له‌ئێستادا دۆسیه‌كه‌یان له دادگایه.