نه‌وا
نوێنه‌ری شاری مه‌شهه‌د له په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت، پێویسته خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی چه‌ند مانگی تر دان به‌خۆیاندا بگرن و دوای ئه‌وه‌ی گرانی و بێ به‌هابوونی دراوی نیشتمانی كۆتایی دێت.
جه‌واد كه‌ریمی قدوسی نوێنه‌ری مه‌شهه‌د له په‌رله‌مانی ئێران كه سه‌ر به باڵی بنه‌ماخوازه توندڕه‌وه‌كانه له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند، هیواداره خه‌ڵك چه‌ند مانگی تر دان به خۆیاندا بگرن و خۆڕاگر بن.
وتیشی، له رێگه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی سه‌رفرازی ئیسلامی و ئێران، تیشكی ئیمام مه‌هدی به‌ته‌واوه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت و گرانی و بێ به‌هابوونی دراوی نیشتمانی كۆتایی دێت.
هه‌رچه‌نده ناوبراو هیچ ئاماژه‌یه‌كی به رووداو و پێشهاتێكی دیاریكراو نه‌كردووه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌خنه‌كانی له حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی كه ئه‌و وه‌ك ره‌وتی سه‌ر به وڵاتانی رۆژئاوا ناوی لێهێناون، پێده‌چێت مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته بێت.
به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه گرانی و بێكاری و داته‌پینی به‌های دراوی نیشتمانی به‌رۆكی ئێرانی گرتووه و قه‌یرانی دارایی ئه‌و وڵاته‌ی قوڵكردوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌دی مه‌هدی یان ئیمام مه‌هدی به دوانزه‌هه‌مین ئیمامی شیعه‌كان داده‌نرێت و باوه‌ڕیان وایه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی و دادپه‌روه‌ری ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و كۆتایی به سته‌م ده‌هێنێت.