نەوا-
حوسییەكانی یەمەن رایانگەیاند، كە گەمارۆیەكی ئاسمانی تەواویان خستووەتە سەر ئیسرائیل وەك كاردانەوەیەك بۆ بڕیاری فراوانكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە كەرتی غەزە.
یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەكان لە راگەیاندنێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاندوە، وەك كاردانەوەیەك بۆ زیادبوونی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هێزە چەكدارەكانی یەمەن رایدەگەیەنن كە كار دەكەن بۆ سەپاندنی گەمارۆیەكی ئاسمانی تەواو لە رێگەی بە ئامانج گرتنی بەردەوامی فرۆكەخانەكانیەوە، بە تایبەتی 'فڕۆكەخانەی لۆد' كە بە ئیسرائیلی ناوی فڕۆكەخانەی بن گۆریۆنە.
ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە هەموو كۆمپانیا فڕۆكەوانیەكانی جیهان دەكەین، لە پاش ئەم راگەیەندراوەوە ئەم بابەتە لە بەرچاو بگرن و هەموو گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەكانی ئیسرائیل لە پێناو پاراستنی فڕۆكەكانیان هەڵبوەشێننەوە.
وتەبێژەكە جەختی لەوەشكردەوە، یەمەن رازی نابێت بە بەردەوامبوونی دۆخی دەستدرێژی و خۆ سەپاندنی دوژمن لە رێگەی بە ئامانجگرتنی وڵاتانی عەرەبی وەك لوبنان و سوریا، و دووپاتی دەكاتەوە كە ئەم ئوممەتە لە روبەروبوونەوە ناترسێت و ملكەچبوون رەتدەكاتەوە.