كۆمسیۆن بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی لە ئامێرەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكردی لە ئامێرەكانی هەڵبژاردندا ڕاگەیاند.
حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئامێری ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان چەندین تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لەخۆدەگرێت، بە هەنگاوێك كاردەكات كە وای لێدەكات پشتی مۆر و لیبێڵی كاغەزەكە بناسێتەوە و جیاوازی بكات لە نێوان كاغەزەكانی نادروست و مۆرنەكراو. 
باسی لەوەشكرد، هەمو ئەو ڕێوشوێنانە ئامانجیان نەهێشتنی ساختەكارییە و بە شەفافیەتێكی بەرز لەبەردەم هاوبەشەكانی پرۆسەی سیاسیدا كاردەكەن، لەوانەش دەنگدەران، كاندیدەكان، میدیاكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.
ئەمە لە كاتێكدایە، بڕیارە ناوەڕاستی مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستادا لایەنە سیاسیەكان ئامادەكاریەكان بۆ هەڵبژاردنەكە دەستپێكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group