نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتی، لەگەڵ نمە بارانی كەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵات، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەك بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەدا، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ كات و ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت.
باسی لەوەشكرد، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەك بۆ سێ پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.
بەرزترینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێم:
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆك: 29 پلەی سیلیزی
كەركوك: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی