ئەندامێكی نوێنەرانی عێراق: چوار كێشە لەبەردەم ناردنی موچە بۆ هەرێم هەیە

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دەسەڵاتی تەواوەتی لای سودانییە و  ئەگەر ئەو بڕیاری ناردنی موچە بدات ئەوا تەیف سامی ناتوانێت پارە نەنێرێت.
جەمال كۆچەر ئەندامی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت حكومەتی هەرێم هەمو بیانوەكانی بەغداد ببڕێت بۆ ئەوەی لەكاتی خۆیدا موچە لە بەغدادەوە بنێردرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، رادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆ و جێبەجێنەكردنی تەوتین و بونی كێشە لە لیستی موچەخۆرانی هەرێم و كەمی پارەی نەختینە لە عێراقدا هۆكاری سەرەكی نەناردنی موچەن.
باسی لەوەشكرد، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندوە، هەژماری من بەشێكە لە تەوتین، بەو مەرجەی حكومەتی هەرێم هەژماری من ڕادەستی بەغداد بكات، هەروەها، تەیف سامی جەختی لەوە كردوەتەوە، كە دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ئەو پارەیەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت لەڕێی هەژماری منەوە بگاتە دەست موچەخۆران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group